لە ھەولێر بکوژی ئافرەتێکی نیپاڵی دەستگیر کرا

 لە ھەولێر بکوژی ئافرەتێکی نیپاڵی دەستگیر کرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوە ڕای دەگەیەنێت، ئافرەتێکی نیپاڵی لە (گەنجان ستی)ی ھەولێر کوژراوە، بکوژەکەشی دەستگیر کراوە.

موقەدەم فەخرەدین نووری، بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوە بە (کوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە: "ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی ڕابردوو 13/11/2018 ئافرەتێکی نیپاڵی لە (گەنجان ستی) ھەولێر کوژرا و بکوژەکەی دەستگیر کراوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا تاوانبار دانی بە تاوانەکەدا ناوە، لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەگەڵ بکوژەکە دەکرێت".

گوتیشی: "ئافرەتە نیپاڵییەکە لە ماڵی سەرمایەدارێکی بەغدادی لە عەنکاوە کاری کردووە، بکوژەکە بەناوی پارە وەرگرتنی کارەبا دەچێتە ئەو ماڵە، دواتر کە ئافرەتەکە ھاوار دەکات و زانیویەتی ئاشکرا دەبێت، ئافرەتەکەی کوشتووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوە باسی لەوەش کرد: "بکوژەکە سەربازە لە سوپای عێراق و ماوەی پێنج ساڵە نیشتەجێی ھەولێرە، بە دەمانچە ئافرەتەکەی کوشتیووە".

موقەدەم فەخرەدین نووری ئاماژەی بەوەش دا، کە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ بکوژەکە دەکەن، بۆ ئەوەی بزانین لە ڕابردوودا چ تاوانێکی دیکەی ئەنجام داوە، یان نا.











باسنيوز
Top