حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی ئەم هەفتەیە دەکاتە پشوو
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەت، سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە 20/11/2018، لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
سەفین دزەیی هۆکاری پشووەکەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، پشووی رۆژی سێشەممە بەهۆی یادی لەدایکبوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلامە (د. خ.).
دزەیی بەناوی حکوومەت ”پیرۆزباییەکی گەرم“ لە هەموو مسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات و هیواخوازە ببێتە مایەی ”خۆشگوزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان“.
باسنیوز
