شه‌ڕی دوو گرووپی جیاوازی میلیشیاكانی حه‌شد له خورماتوو دروستبوو و شەڕەكە بەردەوامە
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، شه‌ڕی ئه‌و دوو چه‌كداره، له نزیكی به‌نزینخانه‌ی (قوسه‌ی) بووه له خورماتوو، دواتریش هێزێکی سوپای عێراق و پۆلیسی خۆجێیی خورماتوو، حەمە ئێرانی له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دەستگیر دەکەن و راده‌ستی چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 باسیده‌كات، دوای ئه‌و رووداوه‌ش، گرووپێك لە پاسەوان و چه‌كدارانی (حەمە ئێرانی) لە ناحیەی ئامرلیەوە دەگەنە ناو قەزای خورماتوو و تەقە لەبارەگای عەسائب ده‌كه‌ن و دووباره وشەڕ لەنێوانیان دروست ئەبێت.
ئێستا شەڕی میلیشیاکان لە خورماتوو دەستیپێکردووەتەوە و به گوێره‌ی زانیارییەکان ھێزێکی عەسائیب ئەھلولحەق، لەدیالەوە گه‌یشتوونه‌ته خورماتوو.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، له رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه، له‌و كاته‌وه چه‌كدارانی گرووپه میلیشیاكان له‌و ناوچانه جێگیر كراون.
خورماتوو، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن و عه‌ره‌ب و توركمانیشی تێدا ده‌ژی، سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه و به دووری 75 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باشووری شاری كه‌ركووك.
باس‌نیوز
