پەكەكە ئەمەریكا بە پارچەكردنی كورد تۆمەتبار دەكات
مستەفا كاراسو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی فرات نیوزی نزیك لە پەكەكە رایگەیاند "ئەمەریكا دژی سێ بەرپرسی پەكەكە بڕیارێكی بێ رەوشتانە و بێ ویژدانانەی داوە و سیاسەتێكی دووفاقی پەیڕەو دەكات، ئەمەریكا بەو سیاسەتە دەیەوێ كوردانی رۆژئاوای كوردستان و پەكەكە لێك دوور بخاتەوە و بیانخاتە دژی یەكتری".
راشیگەیاندووە: "ئێمە رێگە بەوە نادەن ئەمەریكا كورد پارچە بكات".
ئەمە لە كاتێكدایە رۆژی 6/11/2018، چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، ئه‌مه‌ريكا 5 مليۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و 4 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى سه‌باره‌ت به جه‌ميل بايك و 3 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى دوران كالكان بداته حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به مه‌به‌ستى ده‌ستگيركردنيان.
k24-
