لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکرێت

 لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکرێت
بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کارتی نیشتمانی سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

رەگەزنامە و کارتی نیشتمانی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا، تێیدا داواكارە له‌و هاووڵاتییانەی كه‌ بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیان تا بەرواری 26/11/2018ەیە، ‏‎رۆژانە لە یەكشەممە وە تا پێنجشەممە له‌ كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر5ی ئێواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیان لێ كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانییەکانیان‌.


ڕوونیشکراوەتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەت پێ بێت:


‎1- ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌
‏‎2- پێناسی‌ باری شارستانی‌
‏‎3- پسوولەی وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتمانی ‌












باسنيوز
Top