مەسرور بارزانی و شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆ بوونەوە
بەپێی راگەیەندراوێک، ئەمڕۆ 17/11/2018، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌ندرێ پییك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندێکی یاوه‌ری، كردووە.
له دیدارێكدا، مەسرور بارزانی و ئەندرێ پییک پێشهاتە سیاسییه‌كان و ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی کێشە هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هەولێر و به‌غدایان تاوتوێ کردووە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لەڕێی بۆریی نەوتی کوردستان- تورکیایان بە ”هه‌نگاوێكی گرنگ و سمبوڵ“ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، داناوە.
له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و ئه‌ندرێ پییك جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكان و پاككردنه‌وه‌یان له مینه چێنراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌م ناوچانه، كرده‌وه.
ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی پێكه‌وه كاركردنی هەردوو حكوومه‌تی نوێی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندەکەی باڵای ئەمریکا، بوو.
باسنيوز
