لە ڕانیە ژمارەیەك كرێكاری پاککەرەوە لەسەر لەكار دەركراون

 لە ڕانیە ژمارەیەك كرێكاری پاککەرەوە لەسەر لەكار دەركراون
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە کۆمەڵێک کرێکاری پاککەرەوەی شارەوانی لە سنووری ڕانیە، بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەکانیان و دەرکردنی هەندێکیان لە کارەکانیان، مانیان گرتووە.

ئەمڕۆ شەممە 17 / 11 / 2018 بۆ ڕۆژی هەشتەم، كرێكارانی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە مانگرتن و گردبوونەوە بەردەوام بوون و داوایان كرد مووچەكەیان وەك خۆی لێ بكرێتەوە بە پێچەوانەوە لە مانگرتن كاسترۆ مەعرووف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەدەر لەوەی كە مووچەی ئەو كرێكارانە كەم كراوەتەوە، هەندێكیشیان لە كار دەركراون و مووچەیان بڕدراوە".

گوتیشی: "بۆیە ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای تایبەتمەندی كارەكە و لایەنە پەیوەندیدارەكان حكوومەت لەسەر هێڵین و داوامان كردووە دەبێت هەم كرێكارە دەركراوەكان بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان و هەم مووچەكەیان وەك خۆی لێ بكرێتەوە، بە پێچەوانەوە لە چوارچیوەی گرێبەستەكەدا مامەڵە دەكەین و بەپێی یاسا كێشەكە یەكلایی دەكەینەوە كە بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندیی كرێكارەكاندایە".










باسنیوز
Top