ماڵپەڕەکەی مەلا بەختیار: یەکێتی و گۆڕان لەسەر پۆستێک ناکۆکییان تێکەوتووە
کەمێک لەمەوبەر، ماڵپەڕی (چاودێر)ی مەلا بەختیار ئاشکرای کرد کە ”یەکێتی، گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی خوازیاری ئەوەن، لە کابینەی نوێی حکوومەتدا بەشداری بکەن، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و حزبی شیوعی بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونیان داوە“.
ماڵپەڕەکە ڕوونی کردووەتەوە کە یەکێتی چاوی لەوەیە پۆستەکانی (سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکوومەت و چەند وەزارەتێک) وەربگرێت. لە هەمان کاتیشدا بزووتنەوەی گۆڕان ”داوای پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت دەکات کە یەکێتی بە مافی خۆی دەزانێت“. بۆیە ئاشکرای کردووە کە ئەم پۆستە ”ناکۆکی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان درووست کردووە“.
ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە ”چاوەڕێ ناکرێت یەکێتی بەئاسانی واز لە پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت بۆ گۆڕان بهێنێت، چونکە ھاوکێشەکە تەواو پێچەوانە بووەتەوە“.
باسنیوز
