هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بە فەرمی ده‌ستیپێكرده‌وه
به‌پێى ئاژانسه‌كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ژێر فشارى ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نى هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌وه‌ش له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه له بازاڕى جیهان كه‌مده‌بێته‌وه به‌هۆى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى ده‌ست به هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه سه‌ره‌تا ٥٠ بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل نه‌وت هەناردەی دەرەوە دەکرێت، ئه‌وه‌ش بڕێكى كه‌مه به‌راورد به هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له ساڵى ٢٠١٧ كه نزیكه‌ى ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بوو.
له دواى رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك راوه‌ستا به‌هۆى ناكۆكى هه‌رێم و به‌غداوه هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى، تا ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌وه‌ش دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.
خەندان
