عەشیرەتەکانی نەینەوا: میلیشیا ئێرانییەکان سەرانە لە خەڵکی مووسڵ وەردەگرن

 عەشیرەتەکانی نەینەوا: میلیشیا ئێرانییەکان سەرانە لە خەڵکی مووسڵ وەردەگرن
گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا رایدەگەیەنێت، کە میلیشیا عێراقیو ئێرانییەکان سەرانە لە خەڵکی مووسڵ وەردەگرن.



شێخ موزاحیم ئەلحوێت، گوتەبێژی گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەواڵگریی ئێرانی بە هەماهەنگیی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەوڵی تێکدانی رەوشی نەینەوا و زەقکردنەوەی کێشە تائیفییەکان دەدات.



شێخ موزاحیم ئەلحوێت پێی وایە چەندین میلیشیای ئێرانی و سەربازی سوپای قودسی ئێرانی لە سنووری پارێزگای نەینەوادان، کە ”دڕندانەترین“ پێشێلکاری دژی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە ئەنجام دەدەن.



هەروەک گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا رایگەیاندووە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ئێرانی هاوشێوەی داعش شاری مووسڵیان داگیر کردووە و بە ئارەزووی خۆیان سەرانە لە هاووڵاتییان وەردەگرن.



ئەو شێخە عەرەبە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی ئەوەی خاوەنی چێشتخانەی ئەبو لەیلا لە بەری راستی مووسڵ ئامادە نەبوو رۆژانە خواردنی 100 چەکداری ئەو میلیشیایانە دابین بکات، میلیشیاکان ئۆتۆمبێلێکیان لەبەردەم چێشتخانەکەی تەقاندەوە.






باسنيوز
Top