دهۆك.. له رووداوێكی هاتووچۆدا سێ هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستدا
ئازاد تەھا، بەرێوه‌بەری ھۆبەی پەیوەندی و راگەیاندن لە بەرێوبەرايهتی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆك، \، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 4:45 خووله‌ك، له نزیك گوندی تهڵوهی سه‌ر رێگه‌ی شێخان – دهۆك، دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی نیسان كۆستهری نه‌فه‌رهه‌ڵگر و شۆفه‌رلێت خۆیان به یه‌كدا كێشا و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئازاد تەھا، ئاشكراشیكرد، سه‌رنشینانی كۆسته‌ره‌كه، عه‌مره‌كار بوونه و ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه له سعوودیه‌وه گه‌یشتوونه‌ته‌وه كوردستان و له‌وێوه به‌و كۆسته‌ره ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه دهۆك، به‌ڵام به هۆی خراپی باری كه‌شوهه‌وا، دووچاری ئه‌و رووداوه‌ی هاتووچۆ بوونه.
بەرێوه‌بەری ھۆبەی پەیوەندی و راگەیاندنی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی برینداران له سه‌رنشینانی كۆستهرهكهن، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گیانییان له‌ده‌ستداوه، سه‌رنشینی شۆفهرلێتهكه بوونه.
، له رووداوه‌كه ژنێك و دوو پیاو گیانییان له‌ده‌ستداوه، بریندێك هه‌ندێك له برینداره‌كانیش سه‌خته.
k24-
