عەلی عەونی: پەكەكە و ھۆزە عەرەبهكان لە چۆڵكردنی شنگال بەرپرسیارن
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و کۆمەڵکوژیی بەسەری ئەو شارە هێنا و بە هەزاران کەس ڕفێنران و دهیان هەزارانیش ئاوارە بوون.
لە ١٣ـی ١١ـی ٢٠١٥ شارۆچكەی شنگال و لە ٢١ـی ١٢ـی ٢٠١٤ـیشدا چیای شنگال و بەر لەویش دەڤەری ڕەبیعە و زوممار لە لایەن پێشمەرگەوە ئازاد كران، بۆ ئازادكردنی دەڤەری شنگال لە دەستی داعش، پێشمەرگە پێنجسەد شەھیدی دا.
''گوتیان گەرەنتییان لە عەرەبەكان وەرگرتووە''
ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی ١٠ی سۆران، عەلی عەونی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "خەڵكی شنگال لە پێشتردا لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگەوە ڕزگار كرابوون كە ھانی خەڵكەكەیان دا شوێنەكە چۆڵ بكەن لەبەر مەترسیی داعش، خەڵك ڕزگاری ببوو، بەڵام دەستپیسیی پەكەكە و ھۆزە عەرەبەكان و نەزانیی ھەندێك ڕیشسپیی كۆجۆ، هۆكار بوو، بە تایبەت ئەوانەی گوتیان گەرەنتییان لە عەرەبەكان وەرگرتووە و لە پێشدا دۆستی ئێمە بوونە، ھەندێكی كۆنەبەعسییش تێیاندا گوتیان ئەوانەیش ھەر كۆنەبەعسی بوونە و پێشتر لەگەڵ خۆماندا بوونە و وەرن بگەڕێنەوە، ئەو خەڵكەی كە بە گوێی ھێزی پێشمەرگەی كرد، ئەوانە بوون كە پارێزراو بوون و ئەوانی دیكەیش پارێزراو نەبوون، ئەگینا خەڵك ڕزگاری ببوو".
له پاش داگیركردنی شنگال و ناوچهكه و پاش ڕزگاركردنیشی، ههندێ لایهن و مێدیای سهر بهحزبه نهیارهكانی پارتی، له تۆمهتبهخشینهوه سڵیان نهكردووهتهوه و به زانیاریی نادروست و پڕۆپاگندهی ناڕاست خهڵك و بهرلهوانیش شنگالییهكان چهواشه دهكهن.
عەونی دهڵێ: "گرووپێكی ئێزدیان ھەیە بەداخەوە، پێیان خۆشە بڕوا بە ناڕاستییەكان بكەن، ئەو گرووپە لە نێو خودی ئێزدیاندا بە ناوی ئێزدیاتی و بە ناوی ئەوەی كە ئێمە دڵسۆزین بۆ ئێزدیان، ڕاگەیاندنی پەكەكە و ڕاگەیاندنی حكوومەتی عێراقیش و ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی و ھەموو ئەو ناحەزانەی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، وایان لە خەڵكەكە كرد كە بگەڕێتەوە، ئەو خەڵكەی كە گەڕایەوە تووشی كارەسات بوو و ھەر جێگایەكیش كە پێشمەرگە ڕزگاری دەكرد، پەكەكە خۆی لێ دەكردە خاوەن، ئێمە ڕێگایەكمان نەبوو و دەبووایە یان لەگەڵ پەكەكە شەڕ بكەین یان لەگەڵ ئەو ئێزدیانەی پەكەكە ھەموویانیان كردبوو بە چەكداری خۆیان و ھێزی دروست كردبوو، لە ھەردوو باردا دوژمنایەتییان دروست كردبوو، ئێمەیش زۆر خۆمان لێی پاراست."
''ئەو ھێزەی كە كۆجۆی دەپاراست، سەر بە یەكێتیی بوو''
بەرپرسی لقی ١٠ی سۆران، هەروەها ئاماژەیشی دا: "لە كاتی ھاتنی داعش بۆ ئاگاداریی ھەموو لایەك و بۆ مێژوو دەیڵێم، ئەو ھێزەی كە كۆجۆی دەپاراست، سەر بە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو، بەڵام كەس باسی ئەوان ناكات، لە ڕاستیدا كۆجۆ پەیوەندی بە پارتییەوە نەبوو، بەڵكوو پەیوەندی بە یەكێتیی نیشتیمانییەوە هەبوو، بۆ كەس باس لەوە ناكات كە وەلید بەرواری چۆن كشایەوە لە كۆجۆ.
لەگەڵ ئەوەیشدا ئێزدی مافی خۆیانە گلەیی لە پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن و لە لایەنەكانی تری نەكەن، لە حەشدی شەعبی نەكەن، لە لەشكری عێراقی نەكەن، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی میللەتی خۆیەتی، بەڵێ كارەساتێكی گەورە بوو و برینێكی گەورەیشە لە دڵی پارتیدا و قەتیش ئەم برینە ساڕێژ نابێ، بەڵام ھۆكارەكانی دروستبوونی ئەم كارەساتانە، بەشێكی دیكەی حكوومەتی عێراق بوو كە ئامادە نەبوو مستەحەقاتی پێشمەرگە لە چەك و لە ڕاھێنان و ھیچ شتێك بدات، لە بەرانبەردا چەكی چەندین فەیلەقیان ڕادەستی داعش كرد، ئاخر هیی ئەوان چەكی مۆدێرنی ناتۆ و ئێمەیش بە چەكە ڕزیوەكانی سەردەمی سەددام و كڵاشینكۆف و ئەمانە بوون و ھیچ تفاقێكی باشمان بە دەستەوە نەبوو، ئەوكات ھۆكاری سەرەكیی حكوومەتی عێراق بوو كە پێشمەرگە بێچەك بوو تا كارەسات دروست بوو."
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی، بۆ دووبارە شەڕنەكردن لە شنگال لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، ڕوونی كردەوە: "دووبارە لە كاتی ڕادەستكردن و فرشتنی كەركووك لە ڕۆژی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا لە لایەن گرووپه خیانهتكاره ناسرواوهكهوه، بەداخەوە خوودی ئەو ھێزەی پارتی كە لەوێ بوون و ئەو ئێزدیانەی كە لە شنگال بوون، ئەو برادارنەی قسەیان دەڕۆییشت داوایان كرد كە شنگال ماندوو و وێرانە و چیدیكە خوێن با نەڕژێ و وێرانتر نەبێ، گوتیان ئێمە ھێزێكمان ھەیە چووەتە نێو حەشدی شەعبی بە ڕێگای ئەوانەوە دەتوانین بە بێ كارەسات و بە بێ خوێنڕشتن كێشەكە چارە بكەین، كە یەكێك لەوانە گرووپی حەیدەر شەشۆ بوو و گوتیان لێگەڕێن خۆمان لەگەڵ حەشدی شەعبی پێك دێین، ئەم برادەرانە ئێستا دەڵێن ئێمە كە كەركووكمان فرۆشت، ئەی ئێوە بۆ شنگالتان فرۆشت".
''لەسەر داوای شنگالییەكان و ڕیشسپیانی ئێزدی پاشەكشە كرا''
عەلی عەونی، زانیارییشی دا: "پارتی شنگالی نەفرۆشت، لەسەر داوای شنگالییەكان و ڕیشسپیانی ئێزدی پاشەكشە كرا كە ھاتن داوایان كرد پارتی شەڕ نەكات، چونكە شنگال بۆخۆی وێرانە و با وێرانتر نەبێ و شەڕەكەیش دەبووە شەڕی ئێزدی و ئێزیدی، ئەگینا ھاوشێوەی پردێ و سحێلا ئەگەر داوایان كردبایە شەڕ و بەرگری بكرایایە، ئەوا دەرسی خۆیان بە ھەمان شێوەی پردێ وەردەگرت، ئەگەرنا ئەو شەڕانە نەبوونایە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و حەیدەر عەبادی حەزیان لێ بوو تا حاجی ئۆمەران نەوەستن، بینییشمان ناوی ھەرێمی كوردستانی رەت كردبووەوە و كردبووی بە پارێزگاكانی شیمال."
kdp-
