نوێنەری فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتوەکان: سەقامگیریی عێراق بەندە بە پێگەی شیاوی کوردەوە

	 نوێنەری فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتوەکان: سەقامگیریی عێراق بەندە بە پێگەی شیاوی کوردەوە
نوێنەری فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێ، سەقامگیریی عێراق وا دەخوازێت کە دڵنیا بین لەوەی گەلی کورد لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوودا پێگەی شیاویان دەبێت و عێراق ڕێز لە فرەیی دەگرێت.


یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان و بەرپرسی یونامی لە عێراق، ڕۆژی ١٣/١١ لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخ و پێشهاتەکانی عێراق خوێندەوە و بە درێژی باسی ئەو پرۆگرامەی کرد کە حکوومەتی نوێی عێراق پێشکەشی کردووە و بەشێک لە پرۆگرامەکەی حکوومەت باسی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. یان کوبیش لە ڕاپۆرتەکەی دا دەڵێت:
"پرۆگرامەکەی حکوومەتی نوێ جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە گرنگییەکی تایبەت دەدرێت بە چارەسەرکردنی کێشە چارەسەرنەکراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لە ناویاندا کێشەکانی تەرخانکردنی بوودجە و سامانە داراییەکان و نەوت و ناوچە کێشەلەسەرەکان."

دەربارەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، بەرپرسی یونامی بە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند:
"لە ٣٠/١٠ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە لە ٣٠/٩ ئەنجام درابوون، پەسەند کران. دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٦/١١ ئەنجام درا، بەڵام نەیتوانی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵبژێرێ. پارتی دیموکراتی کوردستانی براوە بە نیازی ئەنجامدانی گفتوگۆیە لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان دەربارەی پێکهێنانی حکوومەت."

نوێنەری هەمیشەییی فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەدوداچوونیدا بۆ ڕاپۆرتەکەی یان کوبیش لە ئەنجومەنی ئاسایش گوتی:
"ئێمە هانی بەردەوامبوونی هەوڵەکان دەدەین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لە گەڵ هەولێر بۆ ئەوەی کێشە چارەسەرنەکراوەکان چارەسەر بکرێن. سەقامگیریی عێراق وا دەخوازێت کە دڵنیا بین لەوەی گەلی کورد لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوودا پێگەی شیاویان دەبێت و عێراق ڕێز لە فرەیی دەگرێت. حەز دەکەم هەوڵەکانی یان کوبیش بەرز بنرخێنم کە کاریگەر بوون لە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی بە هۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییەوە سەری هەڵدا
kdp-
Top