چه‌ندین نهێنیی ترسناكی ڕاكان جبووری ئاشكرا ده‌كرێن
موزاحم ئەلحوێت له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه، "بڕیاری جبووری بۆ ته‌رخانكردنی زیاتر له 1600 پارچه‌زه‌وی له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیاندایه بۆ داگیركردنی ئه‌و شاره و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه".
ئەلحوێت كه ڕاكان جبووری به "پارێزگاری 16ی ئوكتۆبه‌ر" وه‌سف كرد، گوتی: "ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه، ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پارێزگاری 16ی ئوكتۆبه‌ر به هه‌وڵێك بۆ چڕكردنه‌وه و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی نوێی ته‌عریب ده‌زانین، كه ئامانج لێی هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌ی تایفییه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچانەدا، به‌تایبه‌ت له شاری كه‌ركووك".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاشكراشی كرد: "له ساڵانی ڕابردوودا ڕاكان جبووری له چوارچێوه‌ی شانه نووستووه‌كاندا ئه‌ندامی ڕێكخراوی داعش بووه و ناوی خوازراویشی "ئه‌بووخه‌دیجه" بووه".
ئەلحوێت ئاماژه‌ی به‌وه دا: "له ناو ئه‌و 1600 میلیشیایانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه پارچه‌زه‌وییان له شاری كه‌ركووك وه‌رگرتووه، 250 كه‌سیان سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانین، كه له شاڵاوی داگیركردنی ئه‌و شاره یارمه‌تیی حه‌شدی شه‌عبیان دابوو، به‌ڵام ناویان به عێراقی تۆمار كراوه". گوتیشی: "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی زه‌وییان له كه‌ركووك وه‌رگرتووه، خه‌ڵكی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقن".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له لێدوانه‌كه‌یدا ، به گاڵته‌جاڕییه‌وه گوتی: "ده‌بوایه پارێزگاری 16 ئوكتۆبه‌ر پارچه‌زه‌ویی بۆ ئه‌ندامانی داعش‌یش ته‌رخان كردبا، چونكه پێشتر به ناوی "ئه‌بووخه‌دیجه" كه‌سێكی ناسراوی ئه‌و ڕێكخراوه بووه و نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه‌ی كه‌سێكی بێوه‌فا بێت".
دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ڕاكان جبووری وه‌ك پارێزگار به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پێندرا و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی به پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ته‌عریبكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان كرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له نوێترین هه‌وڵیدا جبووری بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 81 خێزانی عه‌ره‌بی بۆ گوندی شناگای كوردی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ده‌ركردووه و، تا ئێستاش چه‌ندین پۆستی گرنگ له به‌رپرسانی كورد له شاری كه‌ركووك وه‌رگیراونه‌ته‌وه و شوێنه‌كانیان به كه‌سانی عه‌ره‌ب پڕ كراونه‌ته‌وه.
kdp-
