شەڕێکی گەورە لەنێوان هەسەدە و داعش دروست بوو

 شەڕێکی گەورە لەنێوان هەسەدە و داعش دروست بوو
هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای سووریا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/11/2018، هێزەکانی هەسەدە لە شارۆچکەی هەجین لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و شەڕێکی سەخت دروست بووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور لەنزیک سنووری نێوان عێراق و سووریا کۆ بوونەتەوە.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.










باسنيوز
Top