نوێترین زانیاری لەسەر سێ شەهیدی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئامێدی

نوێترین زانیاری لەسەر سێ شەهیدی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئامێدی
لە ئەگەر بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕۆژانە لەو دەڤەرانە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا ئەنجام دەدەرێت و هەر جارە و زیانی گەورەی گیانی و مادی لێدەکەوێتەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر 3 هاووڵاتی سنووردی کۆمەڵگای قەدشی سەر بە ناحیەی سەرسنکێ لە سنووری قەزای ئامێدی دوای چوونیان بۆ گوندی خۆیان، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کران و هەر سێکیان شەهید بوون.

لە دوای ئەم ڕووداوەی دەڤەری ئامێدی، عیماد یونس یەکێک لە کەسوکاری ئەو سێ شەهیدە لە ئامێدی گوتى: "ئەو سێ کەسەی شەهید بوون بە ناوەکانی (دلوڤان سالح، تەمەن 34 ساڵ، ره‌مه‌زان محه‌مه‌د، تەمەن 64 ساڵ و ئیسماعیل حه‌سه‌ن تەمەن 56 ساڵ) و دوو لەوانەش پێشمه‌رگه‌نه‌ و ئەوەی تریش كادیری (پارتى دیموكراتى كوردستانه‌) و هه‌رسێ شەهیدەکەش خێزاندارن و خاوەن زیاتر لە 15 منداڵن".

ئاشکراشیکرد، ئه‌و سێ شەهیدە بۆ چاودێری بەرهەمەکانیان چووبوونە گوندەکەیان کە گوندی (ئەرەدنا)یە لە سنووردی ناحیەی بامەڕنێ.

ڕوونیشی کردەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11ی شەو هەواڵمان پێگەیشت کە هەرسێکیان شەهید بوونە، تەرمی هەر سێکیشیان گواستراوەتە بۆ پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی گشتی لە ئامێدی.











باسنيوز
Top