ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی نرخی گەشتی عومرە بڵاو کرایەوە
وەزارەتی ئەوقاف لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەھۆی دابەزینی نرخی ھۆتێل و خواردن، کردنەوەی 700 کۆمپانیای تایبەت بە عومرە و کردنەوەی ھێڵی تازەی فرۆکەوانی لەس سعوودیە، نرخی گەشتی عومرە لە 1000 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 700 دۆلار و ھەندێ جار کەمتریش.
ڕوونیشکراوەتەوە، بۆ (مامۆستایانی ئایینی) نرخی عومرە پەیوەندی بەخزمەتگوزاری کۆمپانیاکانەوە ھەیە، وەزارەتی ئەوقاف تەنیا لە سەرپەرشتی کۆمپانیاکان بەرپرسە و ماوەی مانەوەی ھەرعومرە کارێکیش 10 ڕۆژە.
باسنيوز
