سێ تەقینەوە لە خورماتوو روویان دا
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکان لەڕێی سێ بۆمبەوە روویان داوە، کە ژمارەیەک دوکان و شوێنی بازرگانی لە گەڕەکەکانی عەسکەری و تین شاری خورمارتوو کردووەتە ئامانج.
تەقینەوەکان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/11/2018 روویان داوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانییان بەردەست نییە.
دوای داگیرکردنی کەرکووک و ئەو ناوچە کوردستانییانە لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێز و میلیشیا عێراقییەکان لایەنی ئەمنیی ئەو ناوچانەیان گرتە دەست و بەهۆی ناکاراییشیانەوە، چەکدارانی داعش و گرووپە تاوانکارییەکان بەردەوام کردەی تیرۆریستی، رفاندن و کوشتن ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
