پۆلیسی هەولێر: چەند تاوانبارێک لەلایەن بەرزترین دەسەڵاتی ئەمنیی سلێمانییەوە داڵدە دراون
لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە تاوەکوو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بەردەوام بوو، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، چەندان تاوانبار هەن کە فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دادگاکانی هەولێرەوە بۆ دەرکراوە و هەڵاتوون، لە سلێمانی داڵدە دراون.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئەو تاوانبارانە لەلایەن بەرزترین دەسەڵاتی ئەمنی لە سلێمانی داڵدەدراون. چەندان جار قسەمان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، برایانی پۆلیس لە سلێمانی دەزانن تاوانباران لێرە دەستگیر دەکرێن و دەنێردرێنەوە سلێمانی، بۆیە داوا لە بەرپرسانی ئەمنیی سلێمانی دەکەم، ئەو تاوانبارانەی تاوانیان لە هەولێر ئەنجام داوە، لە سلێمانی دەستگیر بکرێن و ڕادەستی ئێمەیان بکەن“.
باسنیوز
