حه‌سه‌ن كه‌عبی: پێویسته كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت
له‌مباره‌یه‌وه جوان ئیحسان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه داراییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی گفتوگۆیان له‌باره‌ی كێشه داراییه‌كان كردووه و په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێمیان به حكوومه‌تی فیدراڵ گه‌یاندووه.
له به‌رامبه‌ردا حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌و قه‌باره‌یه گه‌وره نین كه نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها كه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته پشكی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له بودجه‌ی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ره‌هه‌ندی پێویستی و رێژه‌ی دانیشتوان دیاری بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه پشكی هه‌ر هه‌رێم و پارێزگایێك بتوانێت له‌ئاست پێداویستیه‌كان بێت.
بەشێک لە نوێنەرانی کوردیش له به‌غدا دەڵێن ئەو پشكه‌ی لە بودجەی ساڵی داھاتوو بۆ ھەریمی کوردستان دیاریکراوە زیاترە لەو به‌شه‌ی له بودجەی ساڵی ٢٠١٨ دیاریكرابوو، بڕیاریشه ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو لیژنەیەكی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆبێتەوە، کە بەھاوبەشی لەنێوان حکومەت و پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پڕۆژە یاسای بودجە پێکهێنراوه.
k24-
