جێگری پارێزگاری ھەولێر: نۆژەنكردنەوەی بازاڕی لەنگە لە قۆناغی كۆتاییدایە
لە ماوەی ڕابردوودا، بە ھۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر كەوتەوە و بەو ھۆیەوە نزیكەی ھەزار و ٨٠٠ دووكان زیانیان بەركەوت، بۆیە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە ئەركی نۆژەنكردنەوەی دووكانەكان لە ئەستۆ بگرێت، كە بەپێی خەمڵاندنیش نۆژەنكردنەوەكە پێویستی بە ١٠ ملیار دینارە.
تاھیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاركردن بۆ نۆژەنكردنەوەی بازاڕی لەنگە بەردەوامە و لە ئێستادا نۆژەنكردنەوەی دووكانەكان لە قۆناغی كۆتایی دایە، هەروەها لە چەند رۆژی دابێ نۆژەنكردنەوەكە تەواو دەبێت و دەست بە دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ دووكانەكان دەكرێت".
عەبدوڵڵا گوتیشی، جگە لەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دووكانەكان نۆژەن دەكاتەوە، خێرخوازانیش ھاوكارییەكی باشیان پێشكەش كردووە، بۆ ئەوەی دووكانەكان دووبارە نۆژەن بكرێنەوە.
kdp-
