وەزارەتی بازرگانی: چاكسازی لە فۆڕمی خۆراكدا دەكرێت
نەوزاد ئەدھەم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسایەك لە پەرلەمانی عێراق ھەیە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و رای ئێمەیشیان وەك وەزارەت لەبارەی وەرگرتووە و رەوانەی پەرلەمان كراوە، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت".
ئەدھەم گوتیشی، ھەر كاتێك پڕۆژەیاساكە پەسەند كرا، لە وەزارەتی بازرگانی رێنمایی پێ دەردەچێت و جێبەجێ دەكرێت.
دەشڵێ: "بەپێی یاساكە، ماددە خۆراكییەكان بە جۆرێك دەبن كە ھاووڵاتیان سوودی لێ وەربگرن نەك لە بازاڕ بە نرخێكی هەرزان بیفرۆشنەوە، جگە لەوەش ماددە خۆراكییەكان ئەو خەڵكە دەگرێتەوە كە شاییستەن و ھەژارن و ئەگەر پێویستیش بكات رەنگە چەند ماددەیەكی خۆراكی زیاد بكرێن".
kdp-
