ئێزدییەكانی عەفرین ئاوارەی دهۆك بوون
لەو بارەیەوە، كەسایەتییەكی كوردی ئێزدی، كە خەڵكی عەفرینە و لە دهۆك نیشتەجێیە، دەڵێ دوای هاتنی گرووپە چەكدارەكان بۆ عەفرین، ئێزدییەكانی ئەم شارە لەسەر دەستی ئەم هێزانە ستەمێكی زۆریان لێ كراوە.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكرانی كوردستان، دوای هاتنی ئەو گرووپانە بۆ شاری عەفرین، زیاتر لە ٨٠ كەس لە ئێزدییەكان ڕفێنراون و كوژراون و دەیانی دیكەیش بریندار بوون. عەبدولڕەحمان شامۆ، كە كەسایەتییەكی ئێزدیی ئاوارەیە و له دهۆك نیشتهجێیه، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە هەموو هاوكارییەكی ئێمەی كردووە تا گەییشتووینەتە شاری دهۆك، بهڵام ژیان لە عەفرین نەماوە و هەموو ئەو گرووپانە پێشێلكاری بەرانبەر بە ئێزدییەكان دەكەن و بەشێكی مەزارگەكانمانیان كردووەتە شوێنی ئایینیی خۆیان و چەندانی دیكەیشیان سووتێندراون".
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەكان، لە ساڵی ٢٠١١ـدا، زیاتر لە ٦٠ هەزار كوردی ئێزدی لە عەفرین دەژیان، بەڵام دوای كۆچی بەكۆمەڵ لە ساڵی ٢٠١٣ـدا، تەنیا ٣٠ هەزار كەس مابوون لەو شارەدا و ئێستایش ئێزدییەكان لەو شارەدا نەماون و هەموویان ئاوارە بوون
kdp-
