فوئاد حوسێن لەگەڵ شاندێکی بزنسكار ونوێنەرانی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا کۆبوویەوە

فوئاد حوسێن لەگەڵ شاندێکی بزنسكار ونوێنەرانی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا کۆبوویەوە
فوئاد حوسێن لەگەڵ شاندێکی بزنسكار ونوێنەرانی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا کۆبوویەوە و لە دیدارەکەدا ئاماژە بۆ پێشخستنی میكانیزمی وەبەرهێنان لەعیراق وهاندانی وەبەرهێنەران كرا.

ئەمڕۆ د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆكوەزیران–وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی بزنسكار ونوێنەرانی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا كرد بە سەرۆكایەتی ئۆی ستوربێرگ وگرووپێك لە نوێنەرانی كۆمپانیای سیمنس بۆ وزەی كارەبایی وكۆمپانیای بی بڕاون بۆ ئامێری پزیشكی و وكارڵ كۆڵپ بۆ ئامادەسازی تەكنەلۆژی وزانستی و ژمارەیەكی دیكە لەو بزنسكارانەی بەشداریان لە خولی 45ی پیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا كردبوو.
لەم دیدارەدا ستۆربێرگ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە زۆربەی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا كە لەم پیشانگایەدا بەشداربوون شارەزاییەكی دوور ودرێژیان لەبارەی بارودۆخی ئابووری عیراق هەیە وچەندین ساڵە لەم وڵاتەدا كار دەكەن.
هەر لەم كۆبوونەویەدا ئاماژە بۆ پێشخستنی میكانیزمی وەبەرهێنان لەعیراق وهاندانی وەبەرهێنەران كرا بۆ كاركردن لەم وڵاتە بۆ پێشخستنی بواری ئابوری وژێرخانی عیراق لە رێگەی پێشكەش كردنی ئاسانكاری درایی بۆ ئەو كۆمپانیایانە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ستراتیژی درێژخایەن.
kdp-
Top