توركیا گوندەکانی سنووری سیدەكانی تۆپباران کردەوە
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/11/2018 لەلایەن چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هێرشە کرایە سەر بنەکەیەکی سەربازیی تورکیا لەسە چیای (دێل)، و پاشان سوپای توركیاش وەك بەرپەرچدانەوەیەك كاتژمێر 9:10 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تۆپخانەكانی توركیاوە زۆر بە چڕی دەروبەری چیای دێل و سنووری گوندەكانی بولەسەنان و خەلیفان و لێلكان و شێلكانیان زۆر بەچڕی تۆپباران كرد".
گوتیشی: "یەكێك لە تۆپەكان نزیك قوتابخانەی گوندی "بولەسەنان" كەوت و بۆ ماوەی 45 خولەك ئەو تۆپبارانانە بەردەوام بووە، بەڵام هیچ زەرەو زیانی گیانی و ماددی لێ نەكەوتەوەتەوە".
ئیحسان چەلەبی، ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستاش دۆخی ناوچەكە ئارامە.
باسنيوز
