توركیا گوندەکانی سنووری سیدەكانی تۆپباران کردەوە

 توركیا گوندەکانی سنووری سیدەكانی تۆپباران کردەوە
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكانی سەر بە شارۆچكەی سۆران ڕای گەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە توركیا ژمارەیەك گوندی سەر بە شارەدێی سیدەكانی تۆپباران كردووە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/11/2018 لەلایەن چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هێرشە کرایە سەر بنەکەیەکی سەربازیی تورکیا لەسە چیای (دێل)، و پاشان سوپای توركیاش وەك بەرپەرچدانەوەیەك كاتژمێر 9:10 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تۆپخانەكانی توركیاوە زۆر بە چڕی دەروبەری چیای دێل و سنووری گوندەكانی بولەسەنان و خەلیفان و لێلكان و شێلكانیان زۆر بەچڕی تۆپباران كرد".

گوتیشی: "یەكێك لە تۆپەكان نزیك قوتابخانەی گوندی "بولەسەنان" كەوت و بۆ ماوەی 45 خولەك ئەو تۆپبارانانە بەردەوام بووە، بەڵام هیچ زەرەو زیانی گیانی و ماددی لێ نەكەوتەوەتەوە".

ئیحسان چەلەبی، ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستاش دۆخی ناوچەكە ئارامە.











باسنيوز
Top