عەدنانی حەمەی مینا: لاوازکردنی دەسەڵاتەکانی کۆسرەت ڕەسووڵ خەونە
ئاشکراشی کرد کە بەهۆی ئەوەی هەوڵێک هەیە لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ لاوازکردنی پێگەی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە باڵی ناوەندی بڕیار لەنێو یەکێتیدا سەرهەڵبداتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ١١ی ٢٠١٨، عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕايگەیاند، ھیچ کەس ناتوانێ دەسەڵاتی کۆسرەت ڕەسووڵ لاواز بکات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ”لاواز کردنی دەسەڵاتەکانی کاک کۆسرەت خەونی چۆلەکەیە“. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کۆسرەت ڕەسووڵ بە فەرمی و بە شەرعی لەنێو یەکێتیدا ھەموو دەسەڵاتێکی ھەیە و ”بڕیاری فەرمی لەناو یەکێتی، لەلای مەکتەبی سیاسی و کاک کۆسرەتە“.
باسنيوز
