ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 14/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری ھاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەینەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانن، یان فەحس موئەقەت، یان ژمارە کاتین، بۆ زانینی سزای کامێراکانی ھاتوچۆ و چونیەتیی وەرگرتنی بڕی سزاکە، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن (07480611366)، کە تایبەتە بە بەشی کامێرای بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان".
ھاتوچی گەرمیان ئاماژەی بەوەش داوە: "ھاووڵاتییان بۆ ماوەی ھەفتەیەک دەتوانن بڕی سزای سەرپێچیی کامێراکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان بدەن، چونکە بە پێچەوانەوە لە پاش ئەو وادەیە، ڕەوانەی پارێزگاکانی تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرێت".
باس لەوەش کراوە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە تا 12ی نیوەڕۆ پەیوەندdی ھاووڵاتdیان وەردەگیرێت، جگە لە ڕۆژانی پشوو.
باسنيوز
