جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق: هەوڵی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یابان دەدەین

 جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق: هەوڵی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یابان دەدەین
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، عێراق هەوڵی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یابان دەدات.



بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ناوفۆمی هاشیمۆتۆ، باڵیۆزی یابان لە عێراق سەردانی نووسینگەی فوئاد حوسێنی کردووە.



لە کۆبوونەوەیەکدا، حوسێن و هاشیمۆتۆ تیشکیان خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و یابان و رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هەوڵدەدات سوود لە ئەزموونی یابان لە هەموو بوارەکان وەربگرێت.



باڵیۆزی یابان رایگەیاندووە، حکوومەتی وڵاتەکەی کۆمپانیاکان هان دەدات قەبارەی بازرگانیکردن لەگەڵ عێراق گەورەتر بکەن.



هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و باڵیۆزی یابان باسی قەرزی یابانیان بۆ عێراق کردووە، کە بڕیارە بەشێکی ئەو ەرزە لە نۆژەنکردنەوەی دەروازە ئاوییەکانی بەسرە خەرج بکرێت.



باسنيوز
Top