ژنێكی كورد لە سێدارەدرا

ژنێكی كورد لە سێدارەدرا
لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، ژنێكی كورد لە یەكێك لە بەندیخانەكانی ئەو شارە لە سێدارەدرا.

ماڵپەڕی رێكخراوی ھەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13/11/2018، حوکمی سێدارەی بەسەر ژنێکی کورد بە ناوی شەرارە ئەلیاسی، تەمەن 27 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە جبەجێکرا".

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە: "شەرارە ئەلیاسی، پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێك بەناوی کاوە غوڵاموەیسی، دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو".

بەپێی ئاماری رێکخراوی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی 2018وە تائێستا حوکمی سێدارەی سێ ژنی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە.
k24-
Top