بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی فاریج سەلیم و موحسین قۆجە دەكات
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی لێخۆشبوو فاریج سەلیم حەمەد
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتیی دیاری خەلیفان (فاریج سەلیم حەمەد)ـمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو موحسین قۆجە قەساب
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری شاری هەولێر (موحسین قۆجە قەساب)ـمان پێگەیشت.
موحسین قۆجە قەساب لە ساڵانی1974 بۆ 1975 پارێزگاری شاری هەولێر بووە و دڵسۆزانە و پەرۆشانە بۆ خزمەتی میللەتەكەی كاری كردووە و كەسایەتییەكی خۆشەویستی شاری هەولێر و پێكهاتەكانی ئەو شارە بووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوخەمیمان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەی رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆست و ئاشنایان و هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
kdp-
