د. بێوار خنسی: بۆ ڕێدان به‌ هه‌نارده‌ی نەوتی كەركووك، حكوومەتی ھەرێم مه‌رجی هه‌یه‌

	 د. بێوار خنسی: بۆ ڕێدان به‌ هه‌نارده‌ی نەوتی كەركووك، حكوومەتی ھەرێم مه‌رجی هه‌یه‌
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وزە گوتی، حكوومەتی ھەرێم بە مەرج ئامادەیە نەوتی كەركووك و ناوچەكانی دیكە لە رێگەی بۆڕیی نەوتی ھەرێمەوە ھەناردەی دەرەوە بكرێت.

بێوار خنسی به‌ پێویستی ده‌زانێ، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە مەرج نەوتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە رێگەی بۆریی خۆیەوە ھەناردەی دەرەوە بكات، ئەویش گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بۆ پێش ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر. ئه‌و ده‌ڵێ، ئێستا داعش سەری ھەڵداوەتەوە و نزیكن لە ھەموو شوێنەكان و بەردەوام ھەڕەشە دەكەن و جگە لەوەش پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت بەربووەتە گیانی كوردان و بە ھەزاران دۆنم زەویی لێ داگیر كردوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەمه‌ رازی نابێت نەوتی ئەو ناوچانە لە رێگەی بۆریی نەوتی ھەرێمەوە ھەناردە بكرێت.

د. بێوار خنسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەگەر پەیوەندیی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا ئاسایی بێتەوە و دۆخەكە ئارام بێت و رێككەوتنێك بەپێی دەستوور بكرێت و ئارامی بۆ ناوچە كوردستانییەكان بگەڕێندرێتەوە بۆ پێش ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، دەتواندرێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەو ناوچانەدا بۆ رێژەیەكی زۆر بەرز زیاد بكرێت و نەوتەكەیش لەرێگەی بۆڕیی نەوتی ھەرێمەوە ھەناردە بكەن".

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی ئەنجوومەنی ئاساییشی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وزە، جه‌خت له‌ پێویستیی ئیدارەیەكی باشده‌كاته‌وه‌ تا ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێندرێتەوە، ’‘ئەگەر نا ھیچ كۆمپانیایەك ئامادە نییە بەو شێوەیە بچێتە ناوچەكە و كار بۆ بەرھەمھێنانی نەوت بكات و جگە لەوەش حكوومەتی عێراق بە بێ بۆڕیی نەوتی ھەرێم ناتوانێ یەك بەرمیل نەوت ھەرنادەی دەرەوە بكات، بۆیە پێویستە حكوومەتی ھەرێم لە بڕیاردان لەبارەی نەوتی ناوچە كوردستانییەكانەوە، شەریكی راستەقینە بێت و بڕیارەكەیش كێشەكان چارە بكات، ئەگەر نا ھەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت".

دەشڵێ: "حكوومەتی عێراق ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ ھەرێم، چونكە لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، حكوومەتی عێراق زیانی زۆری بەركەوتووە و تەنیا لە دوو مانگی كۆتاییدا، زیانی 2 ملیار دۆلاری بەركەوتووە، لە كاتێكدا عێراق قەرزدارە و پێویستیی زۆری بە پارە ھەیە، بۆیە بۆ ئەوەی بتوانن ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەرز بكەنەوە، پێویستە ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوە".
kdp-
Top