سێ ساڵ بەسەر ڕزگارکردنیدا تێپەڕی.. پهكهكه و دواتر حهشد، ڕێگر بوون له ئاوهدانكردنهوهی شنگال
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و کۆمەڵکوژیی بەسەری ئەو شارە هێنا و بە هەزاران کەس ڕفێنران و دهیان هەزارانیش ئاوارە بوون.
مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "كه پێشمهرگه شنگالی ڕزگار کرد، به هۆی كاره تیرۆریستییهكانی داعشهوه شنگال كرابووه وێرانه، ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی هەموو کارەکانی خۆمان لەوێ جێبەجێ بکەین و ڕێکخراوە بیانی و نێوخۆییەکان هان بدەین، بێنە نیو شنگال و لە شنگال کاری خۆیان بکەن. بهڵام به هۆی ههبوونی چهكدارانی سهر به پهكهكه لهو شاره، ڕێكخراوه نێوخۆیی و بیانییهكان ئهو كارهیان نهكرد.''
بە گوێرەی ئەو داتایانەی بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوون لە بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ئێزدییان، به داگیركردنی شنگال لهلایهن داعشهوه زیاتر لە ٦٤٠٠ کەس لە هەردوو ڕەگەز ڕفێنڕان و دوای ئەو کۆمەڵکوژییە گەورەیە، نووسینگەیەک بۆ ڕزگارکردنیان کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتە نیچیرڤان بارزانی دەستی بە کارەکانی کرد و زیاتر لە ٣٣٠٠ کەسیش ڕزگار کران.
لە ڕووداوکانی شنگالدا ٣٦٠ هەزار کەس ئاوارەی پارێزگای دهۆک بوون و ١٠٠ هەزارانیش بهرهو دەرەوەی وڵات كۆچیان کرد، زیاتر لە ٦٠ مەزارگە و نیشانگەی ئێزدییانیش خاپوور کران.
بە سەرپەڕشتیی سەرۆک بارزانی شاری شنگال لە دەست چەکدارانی داعش ڕزگار کرا و لەسەر چیای شنگال پەیامێکی بە بۆنەی سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر داعشدا و ڕزگارکردنی شنگال لە دەست داعش ڕاگەیاند و ڕۆژی ئازادکردنی شنگالی به ڕۆژێکی مێژوویی وهسف كرد.
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: "ئێمە سۆزمان دابوو سۆزی خۆمان بۆ برایانی کوردانی ئێزدی بەجێ هێنا و، دووپات بووەوە کە گەلی کوردستان پشت و پەنایانە و بەشی ڕەسەنی گەلی کوردن و ئێستا هەموو تاکێکی ئێزدی با سەری بەرز بێت و بێمنەت بێت و بڕوای بەخۆی هەبێت."
لەبارەی ئەو کچە ڕفێنراوانەش بارزانی ئاماژەی دا: "با هەموو کچێکی ئێزدی بە دەنگێکی بڵند بڵێت، من کچم، کچی کوردانم، هێمای شەرەف و بەرخودانم."
سەرۆک بارزانی گوتیشی: "تۆڵەی کچانی کوردانی ئێزدی بە دەستی پێشمەرگە قارەمانەکان کرایەوە."
دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر جارێکی تر شنگال کەوتە دەست حەشدی شەعبی و بە سەدان خروقات لەو شارە دەکرێن و خەڵکی ئەو شارەش ناگەڕێنەوە شارەکەیان تا ئەو هێزە نایاساییانە لە شنگالدا بن.
مهحما خهلیل ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەریش به هۆكارێكی دیكه له خراپتربوونی ڕەوشی شنگال دهزانێ و دهڵێ ''ئێستا بۆشاییەکی ئەمنی و ئیداری لە شنگال هەیە، خەڵک لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری دەناڵێنن و زیاتر لە ٨٠%ی شنگالییەکان ئاوارەن."
kdp-
