بڕیارێكی دادگای باڵای عێراق بۆ كەركووك مادەی 140 زیندوو دەكاتەوە
بەپێی بەڵگەیكی فەرمیی دادگای باڵای عێراقی کە ئاراستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركووك كراوە و نوسخیەکیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، داوا دەكات بەپێی مادەی 140ی دەستووری عیراقی، ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام دراون و موڵکی کشتوکاڵی لە كورد و توركمان سەندرایەوە و بەسەر عەرەبی هاوردە تاپۆ و دابەش كرا، سەرجەم گرێبەستەكان هەڵوەشاونەتەوە، بەڵام راكان جبووری، پارێزگاری داسەپێندراوی کەرکووک مامەڵەیان پێوە ناكات و بە سەرپێچی كار بۆدابەشكردنی ئەو زەوییانە بەسەر عەرەبی هاوردەدا دەکات و ئەوش كێشە و گرفتی زۆری دروست كردووە".
لەو بارەوە ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، هەموو یاسا خاڵەكانی دەستووری پێشێل كردووە و بە هیچ جۆرێك مامەڵە بە نووسراوەکانیی دادگاوە ناكات و هەموو یاسای عێراقی پێشێل كردووە".
ئەحمەد عەسكەری ئەوەشی خستە ڕوو: "ئە گەر لێپێچینەوە لە راكان جبووری بكرێت، ئەوا سزای گەورە دەدرێت، بەڵام شارەكە بێ خاوەنە و دەبێت ئەو دۆسیەیە لەلایەن سەرۆك كۆمار و پەرلەمانتارانی كەركووك لە شەقامی عێراق بجووڵێننەوە، بەڵام نازانین بۆ بێدەنگن و هیچ هەڵوێستیكیان نییە".
باسنيوز
