باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر كرا
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند: "دەستگیرکردنی ئەو باندە لەسەر سکاڵای چەند هاووڵاتیەك بووە کە پێشتر سکاڵایان لای پۆلیس تۆمارکردبوو، بەوەی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە".
گوتیشی: "ئەو باندە چەكیان پێبووە و لەكاتی دزینی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان، خاوەنەكەشیان ئەشكەنجە داوە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاشكراشی كرد: "ئەو كەسانە بەناوەکانی (پ.ع) و (ب.ش) و (ر.ب) و (و،ب) هەموویان تەمەنیان لە سەروی هەژدە ساڵیە و لە رەگەزی نێرن، دوای دەستگیرکردنیشیان دانیان ناوە بە تاوانەکانیان کە هەستاون بە دزین و دوو ئۆتۆمبیل".
راشیگەیاند: "تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 442 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
k24-
