له‌ كه‌ركووك به‌ هۆى برووسكه‌وه‌ هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا

له‌ كه‌ركووك به‌ هۆى برووسكه‌وه‌ هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا
بە هۆی به‌ركه‌وتنى برووسكه‌وه‌، لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک، هاووڵاتيیەک گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی دیکەش بریندار بوو.

بە وتەی حوسێن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ، ئێوارە ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی، هاووڵاتیيەکی کورد، کە پیشەی وەستای کارەبایە لە کاتی باران باریندا کاری دەکرد، بەڵام هەورە برووسكه‌ لێی داوە و دەست بەجێ گیانی لە دەستداوە.

گوتيشى: هه‌ر لەو شوێنە بەهۆی بەهێزی هەورە برووسكه‌كه‌وه‌ هاووڵاتیەکی دیکە بریندار بووه‌، کە ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
k24=
Top