لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر هەزاران دۆلاری ساختەدا گیرا
سەدیق خۆركی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران، ”هێزەكانمان هەمیشە چاوكراوەن و لە ئەركدان، بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و رێگریكردن لە كەرستەو كاڵاو قەدەخەكراوەكان و ساختەكان، خۆشبەختانە لە هەڵمەتێكدا هێزەكانمان لە ئاسایشی حاجی ئۆمەران، سەربە بەڕێوەبەرایەتdی ئاسایشی سۆران، دەستیان بەسەر زیاتر لە 6 هەزار و 600 دۆلاری ساختە داگرت".
بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە تۆمەتباران بەنیازبوون ئەم دۆلارە ساختەیە بێنە ناو هەرێمی كوردستان و ساغی بكەنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و دەستی بەسەردا گیرا.
