ئاڵوگۆڕی لە پۆستی سەرۆکی دوو شارەوانیی گەرمیان دەکرێت
به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاردراوه به ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌پۆستى سه‌رۆكى دوو شاره‌وانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان.
له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاردا كه به ژماره 7835 له 23/10/2018 ده‌رچووه و هاتووه "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تكردن و راپه‌ڕاندنى ئیش و كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك، بڕیارماندا به ئاڵوگۆڕكردنى 2 سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان له ڕۆژى ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه‌وه".
به‌پێى نووسراوه‌كه "ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د له پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى پێبازه‌وه كراوه به سه‌رۆكى شاره‌وانى ڕزگاری و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئاراز محه‌مه‌د مه‌حمود له پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى ڕزگارییه‌وه كراوه به سه‌رۆكى شاره‌وانى پێباز"
bas news -
