كۆمپانیایەک دیاری بە منداڵانی شارۆچكەی ئاكرێ‌ دەبەخشێت

كۆمپانیایەک دیاری بە منداڵانی شارۆچكەی ئاكرێ‌ دەبەخشێت
كۆمپانیایەکی ئەهلی، بەرهەمەكانی بە منداڵانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی شارۆچكەی ئاكرێ‌ دەبەخشێت و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت.

باپیر رزگار هەسنانی، نوێنەری كۆمپانیای (ستارفیش)، رايگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای كوردستان، ئەركی هەموو كۆمپانیایەكە هەریەكە و بەپێی توانا خزمەت بە كۆمەڵگە و هاووڵاتییان بكات، دیارە ئێمەش وەك هەستكردنێك بە بەرپرسیاریەتی، دەستمان كرد بە بەخشینی بەرهەكانی كۆمپانیاكەمان بۆ منداڵە چاوەگەشەكانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی شارۆچكەی ئاكرێ‌، كە لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە 200 منداڵ سوودمەند بوو".

نوێنەری کۆمپانیاکە، ئەوەشی خستە روو، کە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر، پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی ئاكرێ‌ دەكەن، كە هاوكاریان بوون لە گەیاندنی ئەم هاوكاریانە بە منداڵە چاوگەشەكان و بڕیاریشیانداوە بۆ ماوەی یەك مانگ هەر منداڵێك لەم نەخۆشخانەیە لەدایك بێت، بەرهەمی كۆمپانیاكەمانیان پێشكەش بكەن.

ئەوەشی روون کردەوە، کە جگەلە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی ئاكرێ‌، لە سۆرانیش ئەم هاوكاریانەیان بەردەوام بووە بە منداڵان و مەبەست لەو كارەشیان ریكلام نییە بۆ كۆمپانیاكەیان.













باسنيوز
Top