عارف تەیفوور: وەک پارتی حەز دەکەین گۆڕان لە حکوومەتدا بەشداری بکات
عارف تەیفوور بە بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاند، پارتی مەرجی بۆ بەشداریکردنی لایەنەکان لە حکوومەت هەیە کە مەرجەکان بریتین لە:
- ھەر چوار ساڵەکە بەخۆشی و ناخۆشییەوە لەگەڵ پارتی بن.
- ئەمجارەش وەک پێشوو پێیەکیان لە حکوومەت و پێیەکیشیان لە ئۆپۆزسیۆن نەبێت، بەڵکوو لە ڕێگەی وەزیرەکانیانەوە ڕەخنەکانیان ئاراستەی حکوومەت بکەن.
-
ئەوەشی نەشاردەوە کە دەبێت بە جددی بەڵێن لە لایەنەکان وەربگیرێت لەبارەی ئەو مەرجانەوە و پێیەوە پابەند بن، ”ئەگەر لایەنێکیش ئامادە نەبوو ئەو بەڵێنە بدات، ئەوا لە حکوومەتدا بەشداری پێ ناکەین“.
عارف تەیفوور باسیشی لەوە کردووە کە پارتی نایەوێت جارێکی دیکە حکوومەتی بنکە فراوان پێک بهێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ”ھێڵی سوورمان لەسەر کەس نییە و ھەموو لایەنەکان دەتوانن لەگەڵمان بەشداری لە حکوومەت بکەن“.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی ئاماژەی بەوە داوە کە هەرچەندە تائێستا پارتی هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی لەگەڵ گۆڕاندا لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت نەکردووە، بەڵام ”زۆر حەز دەکەین گۆڕان لە حکوومەتدا بەشداری بکات“.
باسنيوز
