ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كریت

ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كریت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 12-11-2018 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سامانە سروشتییەکان دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێی زانیارییەکان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابه‌شبكرێت.

دوای تێپەڕبوونی 11 مانگی 2018 تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها حەوت مووچەی دابەشكردووە، تا ئێستاش دیارنییە مووچەی ئەو سێ مانگەی دەمێنێتەوە چۆن دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.
Top