دادگای قاهیرە ژمارەیەک سەرکردەی کۆمەڵی ئیسلامی خستە لیستی تیرۆرەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکانی میسر، دادگاکە رایگەیاندووە، کۆمەڵی ئیسلامی درێژکراوەی ئیخوان موسلیمینە، کە لە میسر و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندراوە.
دادگاکە بڕیاری داوە 164 سەرکردەی کۆمەڵی ئیسلامی بخاتە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لیستی تیرۆرەوە و بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقائیعی میسر) بڵاو کراوەتەوە.
رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) ناوی سێ سەرکردەی دیاری کۆمەڵی ئیسلامیی میسری ئاشکرا کردووە، کە بەهۆی ترسی دەستگیرکردن، پێشتر وڵاتەکەیان بەجێ هێشتووە و بریتین لە؛
- تاریق زومر، ئێستا لە تورکیایە.
محەمەد شەوقی، ئێستا لە تورکیایە.
- عاسم عەبدولماجید، ئێستا لە قەتەرە.
دوای کودەتای عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگری بەسەر محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری میسر لە 3.7.2013، کە سیسی خۆی وەک سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ناساند، حکوومەتی میسر کارکردنی ئیخوان موسلیمینی قەدەغە کرد و رەوتەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.
باسنیوز
