جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی دیار ڕەحمان دەردەبڕێ
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ د. بەشیر حەداد کە هەواڵی نەخۆشکەوتنی دیار رەحمانی پێ گەیشتووە، لە بەغداوە پەیوەندی پێوەکردووە و له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا دڵی ئه‌و وه‌رزشوانه‌ی داوه‌ته‌وه‌و پێراگه‌یاندووه تۆ له‌ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه خزمه‌تێكی زۆری هه‌ولێرت كردووه‌و ده‌توانیت خۆڕاگربیت و به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌تدا زاڵ بیت.
حەداد ئه‌وه‌شی به‌دیار دیار ره‌حمان راگه‌یاندووه"ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت بۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نه‌خۆشیه رزگاری بێت و جارێكی تر بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه گۆڕەپانی وه‌رزش ".
دیار ره‌حمان،كه ماوه‌ى زیاتر له 17 ساڵه یاری بۆ یانه‌كانى هه‌ولێر و بروسك كردووه،له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى زۆرى هه‌بووه،ماوه‌یه‌كه تووشی نه‌خۆشی AHC بووه، كه نه‌خۆشییه‌كی ده‌ماریی زۆر ده‌گمه‌نه،له هه‌ر یه‌ك ملیۆن كه‌س یه‌كێك تووش ده‌بێت،كه‌سی تووشبوو هێزی بزواندنی ماسوولكه‌كان له‌ده‌ستده‌دات،هۆكاره‌كه‌یشی بازدانی بۆماوه‌ییه، به‌وهۆیه‌وه دیار ره‌حمان ماوه‌یه‌كه له وه‌رزش دووركه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌وڵده‌دات به زووترین كات چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێته‌وه نێو یاریگاكانی تۆپی پێ له كوردستان و عێراق.
دکتۆر بەشیر حەداد له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەتەوه كه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ئاسانی بۆ دیار ره‌حمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بینێرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.
bas news -
