هه‌سه‌ده شه‌ڕى دژى داعش ده‌ستپێكرده‌وه
10 رۆژ له‌مه‌و به‌ر، هه‌سه‌ده، هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى ههجينى رۆژهه‌ڵاتى دێرزوور راگرتبوو.
به هۆى فشاره‌كانى توركيا و بۆردومانى سوپاى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده، ئه‌و هێزه كوردييه ناچار بوو هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر داعش رابگرێت.
هه‌سه‌ده له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له رێگه‌ى سايتى خۆيه‌وه بڵاويكرده‌وه، رايشيگه‌ياند، له ئه‌نجامى په‌يوه‌ندييه‌كى چڕى نێوان فه‌رمانده‌يى گشتيى هه‌سه‌ده و فه‌رمانده‌يى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، هه‌روه‌ها به هۆى ئه‌و جووڵه ديپلۆماسييهى ناوچه‌كه‌ى گرته‌وه، فه‌رمانده‌يى گشتيى هه‌سه‌ده بڕياريدا شه‌ڕ دژ به داعش ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئ.ر
k24 -
