مه‌سرور بارزانی دۆخی ئاواره‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس تاوتوێ کرد
لەو دیداره‌دا كه خالید جه‌مال ئه‌لبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئایینی مه‌سیحی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوو، له‌باره‌ی ڕه‌وشی مرۆیی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی و فریاگوزارییه‌كان، گفتوگۆ كرا.
مه‌سرور بارزانی سوپاسی فرانكلین گراهامی كرد بۆ دۆستایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه مرۆییه‌كان به‌و خێزانانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشەوە ئاواره بوون.
هاوکات له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش بۆ كه‌مینه ئایینیه‌كان كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێد و ماڵی خۆیان، ئالوگۆڕی بیروڕا کرا.
به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به‌و كولتووره ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
