لە ئیلام شەڕی نێوان لایەنگریی تۆپی پێ کەسێکی کردە قوربانی
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئیلامەوە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو پاش یارییەکە لایەنگرانی یانەی پیرۆزی چوونەتە بەر دەرگای کەسێک بەناوی "جەواد محەمەدی) و سەرەنجام دەبێتە دەمەقاڵەی ومشتومڕیان و ئەویش تووڕە بووە بەتەما بووە بە چەکی "تاپڕ" لەوان بدات، کە لێیان سەندووە و تەقیان لێ کردووە و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکان جەواد محەمەدی کوڕی محەمەد، خەڵکی ناحیەی زەڕنەی پارێزگای ئیلامە و خێزاندارە و دوو باوکی دوو منداڵە.
ساڵانێکی زۆرە لە ئێران لە نێوان لایەنگرانی دوو یانەی ناسراو (پیرۆزی و ئیستقلال) دژایەتی و مشتومڕیکی زۆر هەیە و بە چەندین جار ڕووداوی لەم چەشنە ڕووی داوە.
یانەی پیرۆزی پاش دۆڕان لە بەرانبەر ئەو یانە ژاپۆنییەدا بوو بە دووەمی پاڵەوانێتیی یانەکانی ئاسیا.
باسنیوز
