بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت کۆمەڵی ئیسلامی چاوەڕێی شاندی پارتی دەکات
سەلیم کۆیی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کۆمەڵ جارێ بڕیاری کۆتایی نەداوە کە بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام چاوەڕێی شاندی پارتی و یەکێتی دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین کارنامەی ئەم حکوومەتە چییە، دواتر ئەنجومەنی سیاسی کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو پرسە دەدات“.
ئەو سەرکردەیەی کۆمەڵ ئاشکرای کرد کە ئەگەر بەشداری لە حکوومەتدا بکەن، بەکۆی گشتی بەشداری دەکەن.
پێشتر بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر کارنامەی حکوومەتیان بەدڵ بێت و بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا بەشداریکردن لە حکوومەت لەبەردەمیاندا بژاردەیەکی کراوە دەبێت.
باسنیوز
