بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت کۆمەڵی ئیسلامی چاوەڕێی شاندی پارتی دەکات

 بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت کۆمەڵی ئیسلامی چاوەڕێی شاندی پارتی دەکات
سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕای گەیاند، ئەگەر بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بکەن، ”بە کۆی گشتی“ بەشداری دەکەن. بۆیە ئێستا چاوەڕوانی شاندەکانی پارتی و یەکێتی دەکەن.



سەلیم کۆیی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کۆمەڵ جارێ بڕیاری کۆتایی نەداوە کە بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام چاوەڕێی شاندی پارتی و یەکێتی دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین کارنامەی ئەم حکوومەتە چییە، دواتر ئەنجومەنی سیاسی کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو پرسە دەدات“.



ئەو سەرکردەیەی کۆمەڵ ئاشکرای کرد کە ئەگەر بەشداری لە حکوومەتدا بکەن، بەکۆی گشتی بەشداری دەکەن.



پێشتر بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر کارنامەی حکوومەتیان بەدڵ بێت و بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا بەشداریکردن لە حکوومەت لەبەردەمیاندا بژاردەیەکی کراوە دەبێت.




باسنیوز
Top