قهڵادزێ.. نارنجۆكێك ههڵدرایه ناو ماڵی هاووڵاتییهك
له راپهڕین رایگهیاند، رووداوەکە زیانی گیانی و مادی نەبووه و پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردوە، تائێستاش هیچ كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیرنەكراوە.
ئاسایشی راپەڕین له بارهی رووداوهکە دەڵێت: "ماوەیەکە لەو جۆرە رووداوانە لە قەڵادزێ روودەدەن و ئێستا لەسەرەتای لێکۆڵینەوەی رووداوەکەدان".
عەقید محمد فازڵ گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین ئاشکرای دەکات، پێدەچێت رووداوەکە "کێشەی کۆمەڵایەتی" بێت.
ئاماژە بەوەش دەکات رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و لەماوەی دوو مانگی رابردووشدا ئەوە چەندینجاره رووداوی تەقەکردن لە ماڵان و فڕێدانی نارنجۆکە لە قەڵادزێ روودهدهن.
گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین دەڵێت: "دۆسییهیان بۆ رووداوەکە کردووهتەوە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن".
بە گوتەی شایەتحاڵەکانیش،، کەسێك کە ماتۆڕسکیلی پێبووە نارنجۆکەکەی هەڵداوە.
k24-
