ھاوپەیمانی ھاودیدە "دڵشكاوەكان" ئاشت دەكاتەوە
ئارام قادر، سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی گوت: "كۆبوونەوەی گشتی ھاوپەیمانی بۆ بەردەوامبوونمان، ھەوڵدانە بۆ ئاشتكردنەوەی ھاودیدەكان، ئەو ھاودیدانەی كە دڵیان شكێندراوە، چونكە ھاوپەیمانی بریتییە لە چەتری كۆكەرەوەی ئەو كەسانەی ھەوڵی چاكسازی دەدەن لە ھەرێمی كوردستان".
گوتیشی: "لە رووی سیاسییەوە ھەوڵ بۆ كۆكردنەوەی ئەو ھێزە چاكەخوازانە دەدەین كە دەیانەوێت پڕۆسەی بنیاتناوە لە ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەن".
دوێنێ 9/11/2018، ھاوپەیمانی كۆبوونەوەی گشتی لە ھەولێر ئەونجامدا و به 244 دهنگ ئارام قادر، وهك سهرۆكی نوێی هاوپهیمانی نیشتمانی ههڵبژێردرا. لە کۆبوونەوەی گشتی هاوپهيمانى، به زۆرينهى رههاى دهنگی ئەندامانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، بڕيار بۆ مانهوهى هاوپهيمانى درا، ناوی ھاوپەیمانییەكەیان گۆڕی بۆ ھاوپەیمانی نیشتمانی.
محهمهد رهئوف، ئهندامی دامهزرێنهری هاوپهیمانی نیشتمانی راگەیاند: "دەستمان لەناو دەستی ھەموو ھێزە ئۆپۆزسیۆنەكان دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین بازنەكە گەورە بكەین و ئۆپۆزسیۆنێكی ئەرێنی بە رووێكی نوێوە كاربكەین، بۆ ئەمەش لەگەڵ ھەموو ھێزە ئۆپۆزسیۆنەكان دانووستانی جدی دەكەین، تا بتوانین بۆ چوار ساڵی ئایندە ئەم قۆناخە باشتر و جوانتر لەجاران تێپەڕێنین و ئەو پەرتەوازەییە لەناو ئۆپۆزسیۆن نەھێڵین و گوتارێكی یەكگرتووی ھەبێت".
k24-
